١ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١١:٤٢
تاران ٤٠ فڕۆکەی نوێ بەبەھای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار دەکڕێت

چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا، کۆماری ئیسلامی ئێران رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای “ئەی تی ئاڕ”ی ئەوروپی بۆ کڕینی ٢٠ فڕۆکەی نەفەرھەڵگر ئیمزا بکات.

ئبه پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ئەسغەر فەخرییە کاشان جێگری وەزیری رێگەوبان و بنیادنانای شارەکانی ئێران بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە وەفدێکی کۆمپانیاکە بۆ تاووتوێکردنی دوایین قۆناغەکانی گرێبەستەکە سەردانی ئێران دەکەن.

وتیشی، ئەگەرھاتوو ھیچ کێشەیەک نەبێت، ئەوا ھەردوولا گرێبەستەکە ئیمزا دەکەن کە بەھاکەی دەگاتە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار.

لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی رابردووشدا، ئێران چەند گرَبەستێکی بۆ کڕینی ١٨٠ فڕۆکە لەگەڵ ھەردوو کۆمپانیای ئێرباسی ئەوروپی و بۆینگی ئەمریکی ئیمزاکرد، ئەوەش بە گەورەترین گرێبەستی ئێران دادەنرێت کە لەدوای شۆڕشی ١٩٧٩ەوە لەگەڵ خۆرئاوادا ئیمزای بکات.